توركیا ڕەخنە لە یەكێتیی ئەوروپا دەگرێت

وەزارەتی دەرەوەى توركيا، ڕاپۆرتێكی یەكێتیی ئەوروپا پەیوەست بە وڵاتەكەی بە “بێبنەما و دووفاقی”ی یەكێتییەكە ناوزەند دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیادا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی بڵاویكردووەتەوە هاتووە، “كۆمسيۆنى يەكێتیى ئەوروپا، لەڕێگەى بەڵگەى فراوانكردنى ستراتيجييەتى ساڵى 2020ەوە، ڕاپۆرتەكانى وڵاتانى كانديد و توركيا و ئەو وڵاتانەى كە ئەگەرى كانديدبوونيان هەيە بڵاوكردووەتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “ڕاپۆرتى توركيا 2020ى ئەمساڵيش، هەڵوێستى پێشبڕيارى، دوور لە بنەما و دووفاقى يەكێتیى ئەوروپا تیایدا ڕەنگدەداتەوە، لەم راپۆرتەشدا يەكێتیى ئەوروپا بەبێ باسكردنى بەرپرسيارییەتى و پەيمانەكانى، بەبيانووى بێ بنەما ڕەخنە لە وڵاتەكەمان دەگرێت”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ڕاپۆرتەکەدا ڕەخنەى نادادپەروەرانە و بێسەروبەر بە تايبەتى لە سیستمى حوكمڕانى، هەڵبژاردن، مافە سەرەكييەكان، چەند بڕيارێكى دادگا و بڕيارى كارگێڕى لەگەڵ ئەو ڕێكارە گرنگانەى كە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر گيراونەتەبەر، سياسەتەكانى دەرەوە، ئاسايش و ئابوريمان گیراوە و ئەوە نيشان دەدات كە چەند لە پێشبريار و نابابەتييانەيە”.

ڕاگەيەندراوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە توركيا پێش هەموو شتێك، “بە هۆى هەڵوێستى چەند لايەنێكى بيرتەسكى يەكێتیى ئەوروپاوە ڕێگرى لە پێشچوونی وتوێژەكانی كرا و سەرەڕاى ئەمەش توركيا وەك وڵاتێكى كانديد دەستنيشانكراوە”.

وەزارەتەكەی توركیا جەختى لەوەشكردووەتەوە كە “چۆن توركيا يەكێتیى ئەوروپاى دوورنەخستووەتەوە و سەرەڕاى هەوڵەكانى چەند لايەنێك بۆ دوورخستنەوەى توركيا، بەڵام پەيوەستە بە ئەندامبوون لە يەكێتييەكە”.

ساڵانە یەكێتیی ئەوروپا ڕاپۆرت لەبارەی ئەو وڵاتانەوە ئامادە دەكات كە پەیوەندیی ستراتیژییان لەگەڵیدا هەیە یان ئەو وڵاتانەی خواستی ئەندامبوونیان هەیە لە یەكێتییەكە، ئەمساڵیش بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان چەند وڵاتێكی ئەوروپا و توركیا فشارەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر ئەو وڵاتە زیادی كردووە

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی ئێرانی: ئەمریكا بەنیازی پیلانگێڕییەكی نوێیە لە عێراق

بابەتی دواتر

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

بەرپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لایەنە بەشداربووەكانی وتووێژەكانی ڤیەننا دەربارەی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیكدەبنەوە، بەڵام هەندێك…
Total
0
Share