حکومەتی هەرێم: هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد شەرمەزار دەکەین

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەت هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد لە سلێمانی شەرمەزار دەکات و لایەنە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشکارەکان ڕاسپیردراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا جوتیار عادل ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات ڕایگەیاند، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له‌ شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان‌ ڕاسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات ڕوبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان له هه‌ر‌ پێگه‌ و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاوڵاتییان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت”.

ئێوارەی دوێنێ هەینی 26ی شوبات، لە شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و برینداركرا.

بابەتی پێشتر

پارێزگارێك نامەی دەستلكاركێشانەوە ئاڕاستەی سەرۆكوەزیران دەكات

بابەتی دواتر

پنتاگۆن زانیارییەك دەربارەی ڕۆڵی عێراق لە هێرشەكەی سەر سوریا ڕاستدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share