پنتاگۆن زانیارییەك دەربارەی ڕۆڵی عێراق لە هێرشەكەی سەر سوریا ڕاستدەكاتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا

وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەو زانیارییانەی عێراق پێیداوە، بەكارینەهێناوە بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییەی كرایەسەر گروپەكانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

جۆن كێربی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕۆژی هەینی 26ی شوبات لە تویتێكدا وتی، حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوەی دەكرد لە ناسنامەی ئەو لایەنانەی موشەكی ئاراستەی خاكەكەی كرد لە ڕۆژان و هەفتەكانی دواییدا. بەڵام ئێمە ئەو زانیارییانەی عێراقمان بەكارنەهێنا بۆ دیاریكردنی ئامانجی هێرشەكان لەو شەودا”.

ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەكەی زانیاریی هەواڵگری نەداوەتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەر لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر سوریا.

هەروەك سەرسامی خۆی نیشاندا دەربارەی لێدوانەكانی لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا پەیوەندیدار بە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ عێراق بەر لە پێكانی ئامانجەكان لەناو سوریادا.

ئۆستن دوای هێرشەكە وتی، “واشنتن هانی عێراقییەكانیدا لەسەر لێكۆڵینەوە و پێدانی زانیاریی هەواڵگری، ئەوەش زۆر سودبەخش بوو بۆ دیاریكردنی ئامانجەكە”.

بەرەبەیانی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە بڕیار و ئاگاداری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا چەند پێگەیەکی چەکدارانی نزیک لە ئێرانیان لە خاكی سوریا و نزیك لە سنووری عێراق بۆردومان کرد و بەهۆیەوە 17 ئەندامی چەکدارەکان کوژراون و چەک و پێداویستییەکانیشیان لەناوبران، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە.

بەپێی بەیانێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو هێرشانەدا پێگەکانی چەکدارانی “حزبوڵا” و “سەید الشهدا‌ء” کرانە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share