لە بارەی شەقامی سالمەوە هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی بەربەستکردنی شەقامی سالمەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و داوا دەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە تاوەکو کاتژمێر 11:00ی شەو، شەقامی سالم، هەردوو سایدی هاتن و رۆشتن لە سلێمانی پاڵاس بەرەو فولکەی سەهۆڵەکە بەربەست دەکرێن بە سەرجەم شەقامە لاوەکییەکانیەوە”.

هاتوچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات بۆ هاتوچۆکردن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share