پارێزگارێك نامەی دەستلكاركێشانەوە ئاڕاستەی سەرۆكوەزیران دەكات

دوای ئەوەی خۆپیشاندەران داوایان كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، پارێزگاری زیقار، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

نازم وائلی، پارێزگاری زیقار، كەمێك لەمەوبەر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و دەڵێت، “بۆ ئەوەی خوێنی رۆڵەكانی شارەكەم نەڕژێت و دۆخەكە سەقامگیرببێت، دەستلەكاركێشانەوەی خۆم دەخەمە بەردەمتان و خوازیارم پەسەندی بكەم.”

ئەمڕۆ هەینی 26ی شوبات، خۆپیشاندان لە شاری ناسڕییەی ناوەندی پارێزگای زیقار ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پارێزگا.

خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە و پێكدادان لەنێوانیاندا ڕویدا، دواتر خۆپیشاندەران چوونە ناو بارەگای ئەنجومەنی پارێزگای زیقار و كۆنترۆڵیانكرد و داوای لەكارلادان یاخود دەستلەكاركێشانەوەی نازم وائلی، پارێزگاری زیقاریان كرد.

 

بابەتی پێشتر

كفری: بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ كەس كوژران

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد شەرمەزار دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو قاهیرە بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی تایبەت بە ئاشتی بەرەو قاهیرە بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share