كازمی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی موچە دەدات

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ئاستەنگی گەورەی ئابوریمان هەیە و دەشڵێت، ئەمڕۆ كێشەی موچە چارەسەردەكەین.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران كە لە پارێزگای زیقار ئەنجامدرا لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەین لەم دانیشتنەدا دەركردنی بڕیاری قورسە سەرەڕای دۆخ و ئالنگارییە ئابورییەكان.

كازمی وتیشی، “بەڵێ ئاستەنگێكی گەورەی ئابوریمان هەیە و موچە دواكەوتووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ كێشەی موچە چارەدەكەین”

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی حكومی بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “وەزارەتی دارایی عێراق نەختینەیی تەواوی لەبەردەستا نییە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران، ئەوەش وایكردووە پرۆژەیاسایەكی خێرای قەرزكردن ئامادە بكرێت لەلایەن حكومەتەوە و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، حكومەت چاوەڕوانە كە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەگەر پرۆژەیاسا نوێیەكەی قەرزكردن پەسەند نەكرێت ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت موچەی مانگی ئەیلول-ی فەرمانبەران خەرج بكات، ئەوەشی خستەڕوو، “بە دڵنیاییەوە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق تا دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە دابەش ناكرێت، كە كۆتایی چلەی ئیمام حسێن و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانە”.

وەزارەتی دارایی چاوەڕوانە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، كاری یەكەمی ئەو ئەنجومەنە تاووتوێكردنی پرۆژەیاسا نوێیەكەی قەرز بێت كە لەلایەن حكومەتەوە ئاڕاستەی كراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی پڕۆژەیەكی تری بۆ قەرزكردن پێشكەشكردووە وەك ئەوەی ئیشی وەزارەتەكە تەنها قەرزكردن بێت و ئەوەشی خستەڕوو، “پرسی موچە لە ئەستۆی پەرلەمان نییە و لە ئەركەكانی حكومەتە”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەربارەی خراپتربوونی دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی دەدرێت

بابەتی دواتر

ترەمپ دەڵێت ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

ماوەی چەند رۆژێكە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكراوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بەشێك لە شارەكانی عێراق. بڕیاری قەدەغەكردنی…
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share