وێبسایتی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە هەرێم ناکرێتەوە

پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان ماوەی مانگێک ڕاگیراوە و خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕێکەوە بەناوی ئاوێنە وانەکانیان وەربگرن و کاری لەسەر بکەن، بەڵام ئێستا ماڵپەڕەکە ناکرێتەوە.

لەبارەی هۆکاری نەکردنەوەی ماڵپەڕەکەوە، پەیجی سەرەکی ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە، “بە کاتی ماڵپەڕەکە ڕاگیراوە و خەریکی هەندێک گۆڕانکارین تێیدا، بۆیە بەم نزیکانە دەکەوێتەوەکار”.

ڕاگەیەنراوەکەی ماڵپەڕەکە خوێندکارانی ئاڕاستەکردووە تا لەڕێگەی کەناڵی تایبەتی خۆیانەوە لە تێلگرام وانەکان وەربگرن.

سەرەڕای بوونی دەیان هەزار خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، پەیجی ماڵپەڕەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تەنها شەش هەزار لایکی هەیە و زیاتر پشت بە تێلگرام دەبەسترێت بۆ پێدانی وانەکان بە خوێندکاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: یاسای تاپۆكردنی زیادەڕۆكان زەویی بازرگانی ناگرێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای زیادەڕۆییەكان، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كرا، ئەو زەوییانە ناگرێتەوە كە ڕەگەزی بازرگانیان…
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەری حزبەكان و پلاسخارت ئاشكراكرا

گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و باشكردنی دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ناوەڕۆكی…
Total
0
Share