سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا: نابێت سوپا بخزێتە سیاسەتەوە

نیكۆل باشینیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “پێویستە سوپا خۆی نەخزێنێتە كاروباری سیاسییەوە و ئەركەكەی تەنها سەربازی بێت.”

وتەكەی باشینیان دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات، دەستەی ئەركانی سوپای ئەرمینیا بە ئیمزای 40 بەرپرسی باڵای سەربازی، داوایكرد نیكۆل باشینیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا دەستلەكاربكێشێتەوە.”

هۆكاری داواكارییەكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی كە وەك دەستەی ئەركانی سوپای ئەرمینیا دەڵێت، “سەرۆكوەزیران لاواز بوو بەرانبەر بە هێرشەكانی ئازەربایجان لەدژی ئەرمینیا و ئەوەش دۆخی وڵاتەكەی خراپ كردووە.”

ڕوداوەكانی ئەمڕۆی ئەرمینیا، كاردانەوەی دەرەكییان لێكەوتەوە و ڕوسیا نیگەرانیی خۆی لەبەرانبەر بارودۆخی ئەرمینیا دەربڕی و سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، “بارودۆخی ئەرمینیا مایەی نیگەرانیمانە و داواكارین كێشەكانی زیاتر پەرەیان پێنەدرێت و چارەسەر بكرێن.”

ئیلهام عەلییڤ، سەرۆكی ئازەربایجان لەبارەی ڕوداوەكانی ئەرمینیاوە قسەیكرد و بارودۆخی ئەو وڵاتەی بە قەیران ناوزەد كرد و ڕایگەیاند، “ئەو دۆخە خراپە ئەرمینیا تێیكەوتووە، بەهۆی سەركردەكانییەوەیە.”

بابەتی پێشتر

عوسمان بایدەمیر: هەرێمی کوردستان ئومێدی هەموو کوردێکە+وێنە

بابەتی دواتر

ئێران.. سزای ژنە پێشمەرگەیەک کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بووە کەمکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share