ئێران.. سزای ژنە پێشمەرگەیەک کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بووە کەمکرایەوە

شەهناز سادقی و کچەکەی

دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، دوای پێداچوونە بە بڕیارێکیدا سزای زیندانی شەهناز سادقی، پێشمەرگەی حزبی ئازادی کوردستان (پاک)ی کەمکردەوە بۆ پێنج ساڵ و یەک ڕۆژ.

شەهناز سادقی، پێشتر ئەندامی حزبی ئازادی کوردستان بووە کە لەلایەن حسێن یەزدان پەنا، سەرپەرشتی دەکرێت لە هەولێر، دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران بە 15 ساڵ زیندانی سزادرابوو.

ساڵی ڕابردوو شەهناز کاتێک لەگەڵ کچەکەی “ئەیناز زارع” دوای وەرگرتنی بەڵێننامە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، بەڵام هەردووکیان دەستگیرکراون و زیندانیکراون.

دوای ماوەیەک مانەوە لە زیندان ئەیناز زارع، کچی شەهناز سادقی بە هۆکاری ئەوەی هیچ بەشدارییەکی چەکداری نەبووە ئازادکرا.

شەهناز سادقی ئەگەرچی چەند ساڵێک لە هەرێمی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی حزبی ئازادی کوردستان (پاک)ی کردووە، بەڵام دواتر بە فشاری خێزانەکەی و بە هەماهەنگی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ گەڕاوەتەوە ئێران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەی شەهناز بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە، “کاتێک خۆی و کچەکەی گەڕاونەتەوە شاری ورمێ لەلایەن ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئازاردراون و ناچارکراون بە دانپێدانانی چەند تۆمەتێک، هەروەها هێزەئەمنییەکانی ئێران داوایان لە شەهناز کردووە وەک نوێنەری ئەوان کاربکات و پەیوەندی لە حزبەکەی نەبڕێت”.

حزبی ئازادی کوردستان بناغەکەی لە ساڵی 1991 ەوە دامەزراوە و سەرەتا بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە کاریکردووە، بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕیووە بە حزبی ئازادی کوردستان.

ئەم حزبە بنکەی سەرەکی لە هەرێمی کوردستانە و نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە، لە شەڕی دژ بە داعشدا لە دوای ساڵی 2014 وە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگەیان کردووە بۆ تێکشکاندنی داعش و لەلایەن حسێنی یەزادان پەناوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا: نابێت سوپا بخزێتە سیاسەتەوە

بابەتی دواتر

سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی كنگر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵادزێ .. كەبابخانەیەك داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە كەبابخانەیەك لە قەڵادزێ داخرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share