کەپسولێک بۆ هاوکاریکردنی “خۆکوشتن” نمایشکرا

کۆمپانیایەکی سویسری کەپسولێکی بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە دروستکردووە کە دەیانەوێت خۆیان بکوژن و بەشێوەیەکی یاسایی کارەکە ئەنجامبدەن.

لە سویسرا کۆتاییهێنان بە ژیان بە یاسایی کراوە و بە کۆمەڵێک مەرج و ڕێنماییەوە ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی 2020 دا نزیکەی هەزار و 300 کەس لەو وڵاتە بەو ڕێنمایی و مەرجانە ماڵئاواییان لە ژیان کردووە.

کۆمپانیای “سارکۆ” ئامێرێکی دروستکردووە و لە کەپسولێک کە شوێنی مانەوەی کەسەکەیە پێکهاتووە، لەناو کەپسولەکەدا هاوکاری کەسەکە دەکرێت.

ڕێکخراوێکی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بکوژن بەناوی “دیجیتاس” لەبارەی ئەو ئامێرەوە ناڕەزایی توندی نواندووە و دەڵێت “ئەو ئامێرە نابێتە شتێکی باو”.

کۆمپانیای سارکۆ، لە کۆمەڵێک زانیاریدا کە بە سایتیExit International داوە دەڵێت، “ئامانجمان ئەوەیە پرسی خۆکوژی ئارەزومەندانە لە خانەی پزیشکییەوە بهێنینە دەرەوە”.

لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا “خۆکوشتنی ئارەزومەندانە” بە یاسایی کراوە، بەڵام زۆرینەی یاساکان باس لە خۆکوژی ئەوکەسانە دەکەن کە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی نائومێدبوون لە چارەسەری نەخۆشییەکەیان و دەبێت دکتۆرەکان کەمتر لە یەک ساڵیان بۆدانابن لە مانەوە لە ژیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە. میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ…
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share