بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا 2 ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند و توشبوونیش لە سەرووی 113 ملیۆنەیەوە.
بەپێی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ بڵاوكردنەوەی ئامارە جیهانییەكانی كۆرۆنا، مردن بە كۆرۆنا تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 508 هەزار و 922 كەس.
هەروەها ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە، 113 ملیۆن و 100 هەزار و 793 كەس.
تا ئێستاش 88 ملیۆن و 722 هەزار و 469 كەس پاش ئەوەی تووشی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە، وەك پێگەكە ئاماژەی پێكردووە.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، كۆی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 108 هەزار و 238 كەس، كۆی ئەو كەسانەشی بە هەمان هۆكار مردوون 3 هەزار و 513 كەسن.