یەکەم دیبەتی نێوان بایدن و ترەمپ چۆن بەڕێوەچوو؟

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە، لە ئەمریکا یەکەمین دیبەتی دوو کاندیدی سەرەکی هەڵبژاردنەکە کە لە هەریەکە لە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان پێکهاتبوون بەڕێوەچوو.

بۆ یەکەمجار دیبەیتی کاندیدانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەلایەن دەزگایەکی میدیاییەوە سازکرابوو و ماوەی 90 خولەکی خایاند.

لە دیبەیتەکەدا کە سەرەتا بە شێر و خەت دەستیپێکرد، هەردوو کاندید دەیانویست بە تۆمەتبارکردنی لایەنی بەرامبەر خاڵەکانیان لە راپرسییەکانی پێش هەڵبژاردن زیادبکەن.

لە دیبەیتەکەدا چەندین پرسی وەک کۆچی نایاسایی، منداڵ لەباربردن، دۆسیەی رەشپیستەکان، شەڕی تیرۆر و چەندین دۆسیەی دیکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ بایدنی رکابەری بە سەرۆکێکی لاواز و هۆکاری دروستبوونی چەندین قەیران و گرفت لە وڵاتەکە و جیهان تۆمەتبارکرد، لە بەرامبەردا بایدنیش ترەمپی بە خراپترین سەرۆک لە مێژووی وڵاتەکەیدا وەسفکرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئەنجامی دیبەیتەکە دیموکراتەکانی نیگەران کردووە و لە ئەنجامەکانی بایدن ناڕازیبوون، بەهۆی ئەوەی دەوترێت لە سەرەتای دیبەیتەکەدا ترس و دڵەڕاوکێ زاڵبووە بەسەر وەڵامەکانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان بەردەوامە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین دڵنیاببینەوە کە ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان دەستیکردووەتەوە بە پڕۆسەی پیـ.ـتاندنی…
زیاتر ببینە

ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس…
Total
0
Share