بەم ڕێگایە بۆ هەتاهەتایە خۆت لە جەڵتەی دڵ و مێشک بەدووربگرە

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی خەمڵاندوویەتی، ساڵانە لە جیهاندا کەمتر لە 2.5 ملیۆن کەس دەمرن بەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشکەوە، ئەگەر دانیشتووان بەکاربردنی خوێ بۆ ڕۆژیی پێنج گرام کەمبکەنەوە.

بەڵام چۆن دەتوانین ئەم کارە بکەین؟

چەند ڕێگەیەکی جیاواز هەن. بۆ نمونە، کاتی ئامادەکردنی خواردن، ڕێژەیەکی کەمتری خوێ بەکاربهێنە.

هەروەها پێویستە واز لە خووی دانانی خوێدان لەسەر سفرەکان بهێنیت.

بۆ نمونە، لە ساڵی 2015ەوە پۆلیڤیا دانانی خوێدانی لەسەر مێزی خواردنگەکان قەدەغەکردووە.

هەروەها پێویستە ئاگاداری “خوێی شاراوە” بیت، کە خواردنە ئامادەکراوەکان تێیاندایە و بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت، بەکاریدەبەیت.

ماتیاس ریدڵ پسپۆڕی خۆراک و بەڕێوەبەری سەنتەری میدیکۆم لە هامبۆرگ ڕایگەیاندووە، “نزیکەی لە سەدا 75ی بەکاربردنی خوێمان لە خواردنە پێشترئامادەکراوەکانەوەیە، کە بڕێکی زۆر خوێی شاراوەیان تێدایە”.

ئەمە پیتزای بەستوو دەگرێتەوە، هەروەها هەویرەمەنی، کەچەپ، پەنیر، سۆس و شۆربا و پەتاتە ئامادەکراوەکان و خواردنی لەقوتوونراویش.

گرنگە ئاگاداربیت زیادکردنی خوێ و کەمکردنەوەی پەیوەندیی بە خوو و ڕاهاتنەوە هەیە. ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بڕێکی زۆری خوێ بەکاربهێنیت، ئەوا زمانت بە تامەکە ڕادێت و خواستت لەسەر خواردنی سوێر دەبێت و پێچەوانەکەشی ڕاستە. بۆیە پێوستە پشوودرێژ بیت و کات بە زمان و جەستەت بدەیت لەگەڵ خوێی کەمتردا ڕابێت.

بابەتی پێشتر

مۆسکۆ 18 کارمەندی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپای لە وڵاتەکەی دەرکرد

بابەتی دواتر

دوای جیابوونەوەیان لە خێزانی شاهانە بۆ یەکەمجار شازادە هاری و مێگان سەردانی شاژنیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share