زیاتر لە هەزار توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

حەوت هەزار و 725 پشكنین ئەنجامدراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار توشبووی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، حەوت هەزار و 725 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 74 توشبوو تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 536 توشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 139 هەزار و 296 توشبوو، لەو ژمارەیە 117 هەزار و 452 چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 876 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو بازرگان و ژمارەیەك بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

تالیافیکۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share