كۆشكی سپی: سەربازانی ئێران لە كریمیا یارمەتی ڕوسیا دەدەن

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشمانیی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سەربازانی ئێران لە هێرشی درۆنی بۆ سەر ئۆكرانیا یارمەتی ڕوسیا دەدەن.

جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشمانیی ئەمریكا ڕایگەیاند، “بەپێی هەڵسەنگاندنەكانمان سەربازانی ئێران لە كریمیا هاوكاری ڕوسیا دەكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا بە هەموو شێوەیەك ئێران هاوكاریی ڕوسیا دەكات لە ئەنجامدانی هێرشی درۆنی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
Total
0
Share