کارەبای سلێمانی: بە ناوی زیادکردنی ئەمپێری پێوەرە زیرەکەکانەوە پارە بەهیچ کەسێک مەدەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند کە هیچ کەسێک بۆی نییە دەستکاری پێوەرە زیرەکەکانی کارەبای سلێمانی بکات و داواش لە هاوڵاتییان دەکات پارە نەدەن بە هیچ کەسێک بەناوی زیادکردنی ئەمپێرەکانی کارەبای پێوەرەکان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری ئەو گەڕەکانە دەکەینەوە کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ دەبەسترێت، جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەی چاکسازیی کارەبا و کۆمپانیا، هیچ کەسێک بۆی نییە دەستکاری پێوەرەکان بکات”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “هەرکەسێک دەستکاریی پێوەرەکان بکات تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هیچ کەسێک بەناوی زیادکردنی ئەمپێرەکانی کارەباوە پارە بەکەس نەدات چونکە کارێکی لەوشێوەیە ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share