ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ئاشکرایکرد کە کوژرانی هاوڵاتی جوتیار حسێن لە چیای گارە بەرپرسیارییەتییەکەی لە ئەستۆی پەکەکەیە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، “ڕفاندن، ده‌ستگیركردن، زیندانیكردن و شه‌هیدكردنى هاوڵاتیی جوتیار موحسین سیارى كوڕى پارێزگاى دهۆك له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌وه ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین”.
پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، “گرتن و زیندانیكردنى هاوڵاتییان ته‌نها كارى داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كانه كه له چوارچێوه‌ى یاسادا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌م كاره له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگایانه كارێكى نایاسایى و نامرۆڤایاتى و به ته‌عداكردن له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت”.
لە ڕۆژی 13ی شوبات خلوسی ئاکار دۆزینەوەی جەستەی 13 هاوڵاتیی تورکی لە ئەشکەوتێکی چیای گارە ڕاگەیاند و دەسەڵاتدارانی تورکیا پەکەکەیان بە کوشتنی ئەو هاوڵاتییە تورکانە تۆمەتبار کرد و پەکەکەش ڕایگەیاند کە تورکیا بۆردومانی کردوون و کوژراون.
لە رۆژی 10ی شوبات جوتیار حسێن لەگەڵ 13 ھاوڵاتیی تورکیا لە چیای گارە سەربە پارێزگای دھۆک تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ڕۆژی 22ی شوبات لەلایەن حکومەتی تورکیاوە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرا و لە گۆڕستانی شاخکێ لە شاری دھۆک لەلایەن کەسوکارییەوە بە خاکسپێردرا.