بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوەكانمان لە بەغداد لەچوارچێوەی پاراستنی مافی خەڵك و بەرژەوەندییە باڵاكان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان كرا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بوونەتە بەربەست لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیی ناوچەكە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردن و دۆخی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان ئامانجی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، “لابردنی بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بەشێوەیەكی بێگەرد كاری لەپێشینەمان بووە كە ئەمەش هەنگاوە دروستەكە بووە و نەمانویستووە ئەزموونی هەرێمەكەمان بخەینە مەترسییەوە، پشت لە خواستی خەڵك بكەین و رەوتی دیموكراسی پاشەكشە بكات لە ناوچەكە”.

لە بەشێكیتری دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و ناوەند تاوتوێكران، سەرۆك بافڵ چارەسەری دەستوورییانەی كێشەكانی دووپاتكردەوە و راشیگەیاند، “هەموو هەنگاوەكانمان لە بەغداد لە چوارچێوەی پاراستنی مافی خەڵك و بەرژەوەندییە باڵاكان بووە و هەر هەوڵێكیش دژی ئیرادەی گەلەكەمان هەبووبێت رەتمانكردووەتەوە و بێگومان سوپاسی هەموو دۆستەكانیشمان دەكەین كە پشتیوانی مافە دەستوورییەكانی كورد بوون و هەوڵیان بۆ زامنكردنی داوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەر هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی منداڵانی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بدات دادەخرێت

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی منداڵانی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بدات دادەخرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وا بڕوات مووچە پێویستی بە 1 ترلیۆن دینار دەبێت
‏”چاكسازییەكان” خەرجیی مووچەیان كەمنەكردووەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تایبەتە بە داهات و خەرجییەكان بۆ مانگەكانی یەك تا پێنجی ئەمساڵ، خشتەكە دەریدەخات…
Total
0
Share