بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی: 35 كەس لەسەر شەڕەكەی ئەمڕۆ دەستگیركراون

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر شەڕەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ 35 كەس دەستگیركراون.

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە 35 كەس لەسەر شەڕەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیركراون.

وتیشی، “دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا/ لاندگرۆزەر”.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەكی چوارباخ و نزیك كتێبخانەی گشتی لە سلێمانی شەڕ و تەقەكردن لەنێوان ژمارەیەك كەسدا روویدا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەڕەكە لەنێوان (قەرەج)ەكاندا بووە و بەهۆیەوە 12 كەس برینداربوون.

وتیشی، “لەلایەن هێزەكانمانەوە 18 كەس بەتۆمەتی رووداوەكە دەستگیركراون”.

هاوكات سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بریندارەكان لەلایەن تیمەكانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار گوازراونەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی: لە ئێستادا لە قۆناغى دووەمى هەڵمەتی پڕکردنەوە و  چاککردنەوەی شەقامەکانین

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چاککردنەوە و پڕکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە. ئەنجومەن حسێن، بەرپرسی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
زیاتر ببینە

مەسـ.ـرور بارزانـ.ـی گرێبەستێکی کڕینی دەرمانی شێرپەنجـ.ـەی داوە بە کۆمپانیای کوڕەکەی

بەپێی زانیارییەکان، مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی بەنیازە لە رێگەی کۆمپانیایەکی کوڕەکەیەوە دەرمانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان قۆرخبکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share