وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات بڵاوكراوەتەوە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەكات بەهۆی دابینکردنی قۆناغی یەکەمی شایستە داراییەكانیان بۆ ساڵەكانی (2014، 2015 و 2016).
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا، بێگەرد تاڵەبانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەو لایەن و كەسانەی كردووە كە بەشداربوون و لە خەمی بەردەوامی جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا بوون، “بە تایبەتی لە ئاستی حکومەت و پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان و کەسایەتییەکاندا”.
وەزارەتی كشتوكاڵ لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی قۆناغی کۆتایی بۆ جوتیارانی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تردا”.
زیاتر بخوێنەوە.. حکومەتی عێراق بەشێک لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد