53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 53 ‏بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ڕەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن.‏

تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە، ئاستەنگی زۆریان بۆ هاتووەتەپێش لەسەر ناردنە ‏دەرەوەی ئەو بەرکەوتووانە، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ‏نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە تاران، بەرهەمی هەبووە.‏

داواش لە کەسوکار و ئەو بەرکەوتووانە کراوە، سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری ‏بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكەن لە هەڵەبجە بۆ هەمەهانگی زیاتر.‏

پێشتر لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای وتبوو، “هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستەنگییەکی دیکە بوو بۆ ‏بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، چونکە بەرکەوتووان سەرەڕای ئەوەی بەرگەی ڤایرۆسەکە ‏ناگرن، داخستنی سنوورەکانیش کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنیان و ناردنەدەرەوەیان ‏هەبووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. رۆژنامەنووس و چالاكوانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە سزادانی شێروان شێروانی ئەنجامدا

دژ بە بڕیاری دووبارە سزادانی شێروان شێروانی، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و چالاكوانان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا. گردبوونەوەكە…
Total
0
Share