خاوەن خانوویەک لە سلێمانی لەلایەن چەند کرێکارێکەوە بە چەکوش کوژرا

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی ڕزگاری لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی بووە، لەلایەن چوار کرێکارەوە بە چەکوش کوژراوە و ئۆتۆمبیلەکەشی براوە.

سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هاوڵاتییەک بەناوی عوسمان حەمە سەعید، براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و ئاسەواری پیاکێشان بە سەرییەوە جێماوە و گیانی لە دەستداوە”.

کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە کوژراوە ئاشکرایدەکەن، “ئەو کەسەیان کاتێک سەرقاڵی سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوەی خانوویەکی برایەکی بووە لە گەڕەکی ڕزگاری، لەلایەن چەند کرێکارێکی عەرەبەوە لێدراوە و پاشان موبایلەکەیان شکاندووە و ئۆتۆمبیلەکەشیان دزیووە”.

بە وتەی کەسوکارەکەی قوربانییەکە کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و بەپێی شێوازی ڕوداوەکە دەردەکەوێت بۆ ئۆتۆمبیلەکەی کوژراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی، کرێکارەکان عەرەب بوون و بۆ ئەوان ئاسانترە ونکردنی ئۆتۆمبیلەکە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و هەموو بەڵگە و وتەکانیان وەرگرتووە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەرکەوتنی ڕاستی ڕوداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی سیمبولی دژ بە نادادی و هەوێنی بیری ئازادیخوازییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سلێمانی لانکەیەکە بۆ لەدایکبوونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سیمبوولی بەگژداچوونەوەی…
Total
0
Share