سودانی پەیامێك ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسە نامەیەك ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی رووداوی ئاگركەوتنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات هەموو جۆرە هاوكارییەك پێشكەشی بریندارانی رووداوەكە بكەن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی رووداوی ئاگركەوتنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد كە بەهۆیەوە 14 خوێندكار و مامۆستا بوونە قوربانی.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواش لە لایەنی پەیوندیدار دەكات هەموو جۆرە هاوكارییەك پێشكەشی بریندارانی رووداوەكە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
Total
0
Share