هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس بە كۆرۆنا مردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 77 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، یەك كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 77 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 35 كەس توش بوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا یەك توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە یارێزگای دهۆك بووە”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 70 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

بایرن لەبەردەم هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەدایە و پێکان تەنگی پێهەڵچنیون

بابەتی دواتر

دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
Total
0
Share