ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی: كەشوهەوا كاریگەریی گەورەی لەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نییە

ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی ئاشكرایكردووە، بۆیان دەركەوتووە كە ڕەوشی كەشوهەوا كاریگەریی گەورەی نییە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار، ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە، “كەشوهەوا كاریگەریی ڕاستەوخۆی نابێت لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕووی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە”.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە بەگشتیی وەرزین، بە تایبەت بە ئاووهەوایەكی جێگیردا، “پێشبینییەكانیش لەبارەی كۆرۆناوە بۆ ئەوە چوون كە وەرزی بێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەتی وڵاتان لەبارەی كۆرۆناوە ڕێوشوێنیان گرتەبەر و پشتیان بە پاڵنەرەكانی كەشوهەوا نەبەست.

ئەو ڕاپۆرتە لەكاتێكدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا باس لەوە دەكرا كە لە پلەیەكی بەرزی گەرمادا ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای مانەوەی نییە، بەڵام ئەو بۆچوونە ڕەتكرایەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ

بابەتی دواتر

ئەمشەو هەشت یانەی یوروپا لیگ دەگەن بە چارەکی کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share