بە ڤیدیۆ.. پێكەوە دڵیان وەستا و بە هەوڵی پزیشكان ژیانیان بۆ گەڕایەوە

دیمەنی ساتی رزگاركردنی بریندارەكان لە كامێرای نەخۆشخانەكەوە

دوو برینداری رووداوی هاتوچۆ دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە دڵیان لەلێدان كەوت و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار دەڵێت، بەهەوڵی پزیشك و كارمەندان ژیانیان بۆ گەڕێندرایەوە.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بڵاویكردەوە، درەنگانی نیوەشەوی رابردوو دوو هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانەكەیان كە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بە سەختی برینداربوون، لە پاش چەند خولەکێک هەردووکیان و لە یەک کاتتدا پێکەوە دڵیان لە لێدان کەوت.

دەشڵێت، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری پزیشکان و کارمەندان بە شێلانی دڵ و دانانی (chest tube) بە ئامادەبوونی (پزیشکی پسپۆڕی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و نەشتەرگەریی گشتی و بێهۆشکاری) و بە پێدانی چارەسەری پێویست بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک توانرا ژیانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

دواتر لەبەر نەبوونی بەشی چاودێری چڕ رەوانەی سلێمانی کران، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، وەك ئەوەی نەخۆشخانەكە دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share