لە جارێک زیاتر نابێت ئاو گەرم بکرێتەوە

گەرمکردنی ئاو و بەکارهێنانی بۆ خواردنەوە چەند سوودێکی هەیە، بەڵام گەرمکردنەوەی هەمان بڕە ئاو بۆ جاری دووەم یان زیاتر زیانی هەیە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، نابێت ئاوی خواردنەوە زیاتر لە جارێک گەرم بکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو ماددە سوودبەخشانەی ناوی وەک (ئۆکسجین و هایدرۆجین و ڤیتامینەکان) لەناودەچن و بەمەش ئەو سوودە کەمدەبێتەوە کە لە خواردنەوەی ئاو دەستمان دەکەوێت.

هاوکات گەرمکردنەوەی ئاو بۆ چەند جارێک دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پێکهاتەکانی وەک نیترات و فلۆراید لە ناو ئاوەکەدا بەمەش بەردەوامبوون لەسەر خواردنەوەی ئەو ئاوە چەندین زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

پلاسخارت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواكەوتووە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: ئەگەر هاوڵاتییان لە كاتی خۆیدا پارە بدەن، دەتوانین كارەبای 24 كاتژمێری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share