بایرن لەبەردەم هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەدایە و پێکان تەنگی پێهەڵچنیون

بایرن میونشن بە پێکانی یاریزانانیەوە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدات

یانەی بایرن میونشن لە بەردەم دوو تاقیکردنەوەی قورسدایە و بەهۆی پێکانی یاریزانانەوە مەترسیەکی گەورە لەسەر پێگە ناوخۆی و ئەوروپیەکەیان دروستبووە.

بڕیارە ئەمڕۆ، شەممە کاتژمێر (5:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی بایرن میونشن لە یاریگای کۆمێرزبانک ببێتە میوانی ئینتراخت فرانکفۆرت کە لەم وەرزەدا ئاستیكی بەرزیان پێشکەشکردووە، سێشەممەی داهاتووش ناوەڕاستی هەفتە لە چوارچێوەی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لە ئۆڵۆمپیکۆ ڕوبەڕوی لازیۆ دەبنەوە.

لە هەردوو ڕوبەڕوبوونەوەکەدا، تۆماس مولەر، بنیامین پاڤارد، سێرج گنابری، کۆرنتین تۆلیسۆ، دوگلاس کۆستا، بەشداریناکەن.

مولەر و پاڤارد بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینکراون، گنابری و کۆستا و تۆلیسۆ دووچاری پێکان هاتوون و لە نێوانیاندا پێکانی تۆلیسۆ قورسە.

تۆلیسۆ دووچاری پێکانی قورسبووە و تاوەکو کۆتایی وەرز دووردەکەوێتەوە

جگە لەم یاریزانانە، خاڤی مارتینێز و لیۆن گۆرێتزکا سەرەڕای ئەوەی قۆناغی کەرەنتینیان تێپەڕاندووە و بەشداری مەشقە ئاساییەکانیان کردووەتەوە، بەڵام پێناچێت بتوانن لە دو یاری داهاتوودا تەواوی کاتەکان بەشداریبکەن.

بایرن لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر ئارمینیا بیلیفێڵد یەکسانبوونی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگ بە (49) خاڵ جێگیربووە و بە جیاوازی پێنج خاڵ پێش لایپزیکی ڕکابەری کەوتووە، بەڵام لە حاڵەتی تۆمارکردنی هەر شکستێکی دیکەدا پێگەی یانەکە لە ناوخۆی ئەڵمانیا دەکەوێتە مەترسیەوە، کە ئەوەش دەرگایەکی وەرزشی و دەروونی بەهێزە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڵۆکانی پایتەختی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردەوە

بابەتی دواتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس بە كۆرۆنا مردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانی مێسی قورس نییە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری ڕاهێنانەكانی یانەی پاریس سانجێرمانی كردووە و پێكانەكەی تێپەڕاندووە. مێسی لە یاریی ڕابردووی پاریس بەرامبەر…
Total
0
Share