زیادەڕەویکردن لە خواردنی شووتی مەترسیدارە

شووتی یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان و خواردنی چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام وەک هەر بەرهەمێکی دیکەی خۆراکی زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری تەندروستی شووتی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، هەر بۆیە خواردنی بە ڕێژەی زۆر لەلایەن ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە ئازاری لێدەکەوێتەوە.
پۆتاسیۆم یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، کە دەبێتە هۆی رێکخستنی لێدانی دڵ و کارکردنی دەمارەکان بە شێوەی باش و رێکخستنی ئاستی شلەمەنی نێو خانەکان، بەڵام هەر کاتێک ئاستی ئاسایی لە جەستدا تێپەڕیکرد، دەبێتە هۆی تێكچوونی لێدانەکانی دڵ و تێكچوونی کارەبایی دڵ و لەکارکەوتنی پەلەکان.

هاوکات ئەو کەسانەی تووشی لەکارکەتنی نیوەیی یان تەواوەتی گورچیلە بوونەتەوە خواردنی زیاتری شووتی بەهۆی بوونی ئاستێکی بەرزی پۆتاسیۆم زیانی زیاتر بە جەستەیان دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بەهۆی هاوژینەكەیەوە دەیەوێت دەست لەكاربكێشێتەوە

بابەتی دواتر

پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share