ڕیزبەندی ئەو یانانەی لە گواستنەوەکانی هاوینە زۆرترین خەرجییان هەبووە

وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ی یاریزانان لە خولەکانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا کۆتاییهات، هەندێک لە یانەکان پارەی خەیاڵییان بەکارخست و هەندێکی دیکە جموجۆڵی بەهێزیان نەکرد.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کە لە ڕووی مرۆیی و داراییەوە یەکێکە لە زەبەلاحترین یانەکانی ئەوروپا، بەهۆی ڕەچاوکردنی زیانە داراییەکان و ڕێساکانی یاری خاوێن لە میرکاتۆی هاوینەی 2020 هیچ بۆندێکی گەورەی واژوونەکرد.

لە بەرانبەردا یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی ڕیکۆردی ئەم وەرزەیان شکاند و لەسەروبەندی ئەو یانانە بوون کە زۆرترین خەرجییان هەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، چێڵسی لوتکەی ڕیزبەندی ئەو یانانەی گرتووە کە بودجەیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەکارخستووە، پاشان یانەی مانچستەر سیتی و بەرشلۆنە و یوڤانتۆس.

یەکێک لەو یانانەی چاوەڕوانی هەنگاوی گەورەی لێنەکراوە لیدز یونایتدی ئینگلیزییە، بەڵام بە پێچەوانەوە یانەکە لەم وەرزەدا گەڕایەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی و سەیر لەوەدایە بڕی (105.2) ملیۆن یورۆی لە گواستنەوەی یاریزانان بەکارخستووە، کە تەنها پێنج ملیۆنی لە بڕی بەکارخراوی یانەی یوڤانتۆس کەمترە.

ڕیزبەندی ئەو یانانەی زۆرترین خەرجیاتیان لە هاوینی 2020دا هەبووە:

  1. چێڵسی / 247.20 ملیۆن یورۆ
  2. مانچستەر سیتی / 156.80 ملیۆن
  3. بەرشلۆنە / 124 ملیۆن
  4. یوڤانتۆس / 110.20 ملیۆن
  5. لیدز یونایتد / 105.20 ملیۆن
  6. بەنفیکا / 98.50 ملیۆن
  7. تۆتنهام / 98.40 ملیۆن
  8. ئینتەرمیلان / 97 ملیۆن
  9. ئەتلەتیکۆ مەدرید / 90 ملیۆن
  10. ئارسیناڵ / 86 ملیۆن
بابەتی پێشتر

دایناسۆرەکەی ئارسیناڵ بەهێزترین بۆندی هاوینەی 2020 بوو

بابەتی دواتر

دووبارە؟! سەرۆکی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکاندا یارییەکی ناشرینی بە کومان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share