ڕاهێنەری بەڕازیل داوای ئامۆژگاری لە ئەنچیلۆتی کردووە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئادینۆر لیۆناردۆ باچیی ناسراو بە “تیتی” دانی پێدا دەنێت، کە پەیوەندی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا “تیتی” بە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “ئێستا ڤینیسیۆز جونیۆرز چووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، لەگەڵ ئەنچیلۆتی پەیوەندیی تەلەفۆنیم ئەنجامدا و داوای ئامۆژگاریم لێکرد بۆ ئەوەی بزانین چۆن کار بە یاریزانەکە بکەین، ئەو ئەرکە تەکتیکی-یانە چییە لە مەدرید پێی دراوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بتوانێت سوودبەخش بێت، باسمان لە شێوازەکانی هێرشبردنی کرد و بە چ شێوەیەک ئێمە دەتوانێت سەربەستی پێ بدەین تاوەکوو داهێنان بکات، ئەوەش شتێکی جوانە لەنێوان دوو ڕاهێنەر باس دەکرێت، هەردووکیشمان بەرژەوەندیی یاریزانەکەمان بەلاوە گرنگە”.

هەروەها دەڵێت، “بۆ مۆندیالی 2022 نابێتە سەرمەشق و ڕابەری پێکهاتەی سیلیساو، چونکە ئالڤێس و تیاگۆ بوونیان دەبێت، ئەو یاریزانەش کە لەلایەن میدیاکانەوە زۆرترین گرنگی پێدەدرێت نێیمارە، چونکە زۆری لێ چاوەڕوان دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی خۆڵبارین.. بۆچی عێراق لە تەپوتۆز ڕزگاری نابێت؟

بابەتی دواتر

ڕیبێری: ئەم یاریزانە لیڤاندۆڤسکی نوێیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share