دوو كەس سەرپەرشتی بەهێزكردنەوەی بەرشلۆنە دەكەن

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، چاڤی ڕاهێنەر و ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی، لە پشت بەهێزكردنەوەی یانەكەوەن.

بە پێی وتەكانی لاپۆرتا بێت، بەرشلۆنە بەنیازی ئەنجامدانی شۆرشێكی گەورەیە لە ڕیزەكانیدا.

ڕاگەیاندنەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئیدارەی بەرشلۆنە بەنیازە 12 یاریزان بفرۆشێت و حەوت بۆ هەشت یاریزانی نوێ بكڕێت.

هەریاریزانێكیش دیاریبكرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكرێت، ڕاستەوخۆ چاڤی و ئەلیمانی پەیوەندی پێوە دەكەن.

ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا چاڤی چاوی بە سێ یاریزان كەوتووە، كە ئیدارەی بەرشلۆنە بەنیازی كڕینیان بووە.

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

عێراق بۆ ئەمریكا: "تاوانباران" و پارە دزراوەكانمان ڕادەستبكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
Total
0
Share