قوباد تاڵەبانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پێشوازیكرد لە شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە كەمێك لەمەوبەر بڵاوكرایەوە، لە كۆبوونەوەكەدا “گرنگترین بارودۆخە سیاسی و ئەمنییەكان و دۆزە نیشتمانییەكانی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا “باسیان لە هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هەولێر كردووە و بە پێویست زانراوە هاوئاهەنگیی ئەمنی و هەواڵگری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمدا بكرێت.”

هەر لە كۆبوونەوەكەی شاندی هەرێم و كازمی-دا، “بودجەی فیدراڵیی عێراق تاووتوێكراوە بەجۆرێك كە سامانەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەبێ جیاكاری و جیاوازی بەسەر عێراقییەكاندا دابەشبكرێن، هەروەها بەو جۆرەی كە لەگەڵ دەستووری عێراق و بنەماكانیدا یەكبگرێتەوە.”

 

بابەتی پێشتر

گەورە بەرپرسێك دوای ئاشكرابوونی گەندەڵییەكانی هەڕەشە لە فەرمانبەران دەكات

بابەتی دواتر

چۆن کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە نێوان ئەمریکا و تورکیای تێکدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share