سبەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تاوتوێدەكەن

ئاڵای ئێران

بڕیارە سبەی وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەیان كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، لەكاتێكدا ئەوروپییەكان دەیانەوێت ڕێككەوتنەكە بپارێزن، وەك ئەوەی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باسیدەكات.

بڕیارە جان ئیف لۆردیان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە پاریس پێشوازی لە هایكۆ ماس-ی هاوتا ئەڵمانییەكەی و دۆمینیك ڕاب-ی هاوتا بەریتانیەكەی بكات، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش لەڕێی ڤیدیۆوە لەو دیدارەدا بەشداردەبێت لەگەڵیاندا كە “بەشێوەی سەرەكی تایبەتە بە ئێران و ئاسایشی هەرێمایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

خامنەیی و ڕۆحانی
عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی باڵای ئیسلامی لە ئێران وتی، وڵاتەكەی “كرداری دەوێت نەك وتار” لەلایەن ئەو لایەنانەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015یان لەگەڵدا واژووكراوە.

هاوكات حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ میوانداریكردنی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سەرەڕای دوپاتكردنەوەی ئەوەی لە هەفتەی داهاتووەوە تاران هەماهەنگییەكانی لەگەڵ پشكنەران ناوەستێنێت.

س: فڕانس پرێس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوە لەبارەی “داخرانی” ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دەدرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دانەخراوە و گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامییان هەیە. میدیاکانی عێراق لە زاری…
Total
0
Share