لە ئێران ئەفغانییەک دەستگیرکرا کە 10 کەسی بە چەقۆ کوشتووە

پۆلیسی پارێزگای کرمان کەسێکیان دەستگیرکرد، کە 10 کەسی بە چەقۆ کوشتووە و هۆکارەکەشی کێشەی تایبەتیی نێوانیان بووە.  

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەسیکی ئەفغانییان دەستگیرکردووە، کە 10 جوتیاری بە چەقۆ کوشتووە دوای ئەوەی لەسەر پارچە زەوییەک دەبێت بە کێشەیان.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەنیازبووە بەرەو پارێزگای ڕەفسنجان ڕابکات تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

کوژراوەکان چواریان ئێرانین و شەشیان ئەفغانین، هەروەها کەسێکیش بریندارە.

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە لەڕووی دەروونییەوە جێگیرنییە و ئالودەی ماددە هۆشبەرەکانە.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە، بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانەوە لە چەند ساڵی دواییدا توندوتیژی و حاڵەتەکانی کوشتن زیادیانکردووە، ئەمساڵیش بەهۆی وشکەساڵی و کەمئاوییەوە کێشەی زۆر لەنێوان جوتیاراندا لەسەر ئاوی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: دەستمانکرد بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیا

سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیا دەستیپێکرد. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەژماری…
Total
0
Share