وەزیری دارایی قەتەڕ: بەم زووانە هەندێک حکومەت ناتوانن شارەکانیشیان ڕووناکبکەنەوە

عەلی ئەحمەد کواری، وەزیری دارایی قەتەڕ لەمیانی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشنتن هۆشدارییدا لەوەی کە لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا، کاریگەریی توندی ئابوریی جەنگەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئـ.ـێران دەردەکەوێت.

هاوکات پێشبینیکرد کە درێژبوونەوەی ماوەی جەنگەکە، زیانی زیاتر بە ئابوریی جیهان و ناوچەکە دەدات، دەشڵێت ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوامبێت، ئەوەی ئێستا جیهان بینیویەتی لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە، “تەنها نووکی شاخە سەهۆڵینەکەیە.”

وەزیری دارایی قەتەڕ ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی وزە هێندە بەرزدەبێتەوە، هەندێک حکومەت تەنانەت ناتوانن شارەکانیان ڕووناکبکەنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share