وەزیری بەرگریی سوریا: لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لەسەر راگرتنی شەڕ رێککەوتین

رێککەوتن بۆ راگرتنی شەڕ لە تەواوی سوریا ئەنجامدرا و ئاگربەست جێبەجێدەکرێت.

مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا رایگەیاند، بڕیاری ئاگربەستی سەرتاسەری لە سوریا درا.

دەشڵێت، بڕیاری راگرتنی شەڕ هەموو پێگە سەربازییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەگرێتەوە، ئەوەش دەرئەنجامی کۆبوونەوەمان بوو لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی هەسەدە، دیمەشق و ئەمریکا ئەنجامدرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share