تورکیا..  بەتۆمەتی وتاردان بەکوردی 11 مەلا زیندانیكران

لەگەڵ سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئامەد، 26 مامۆستای ئاینی بەهۆی ئەوەی بە زمانی کوردی وتاریاندابوو، دەستگیرکران و بەشێکیشیان دوای دادگاییکردن، بەزیندانیکردن سزادراون.

دوای ئەوەی ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بەبڕیاری دادگای تورکیا 26 ئەندامی جڤاکی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵەی مامۆستایانی ئاینی، لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران، دوای دادگاییکردنیان، 11 لەو مامۆستا ئاینیانە بەزیندانیکردن سزادران.

هەروەها 15 مامۆستای ئاینی دیکەشیان ئازادکراون بەو مەرجەی ڕۆژانە بڕۆنە بنکە ئەمنییەکان و واژوو نوێبکەنەوە.

ئەو مامۆستا ئاینیانە بە تۆمەتی خوێندنی نوێژی هەینی و پێشکەشکردنی وتاری ڕۆژی هەینی بە زمانی کوردی، دەستگیرکراون.

حسێن بۆغاتەکین پارێزەری ئەو مامۆستایانە ئاشکرایکردووە، لە هۆڵی دادگادا، پێش بەڕێوەچوونی دادگاییەکە و تەنانەت گەیشتنی مامۆستاکان و بەرگریكردن لە خۆیان، “بڕیاری دادگامان لە کۆمپیۆتەرەکەدا بینیوە”.

دادگاییكردن و زیندانیكردن ئەو مەلایانە لەسەر وتاردان بە كوردی، هاوكاتبوو لەگەڵ سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئامەدی باكووری كوردستان و قسەكردن لەسەر پێدانی ماف بە كورد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share