گۆڵکارانی بوندس لیگا کۆنتڕۆڵی ڕیزبەندی پێڵاوی ئاڵتونیان کردووە

لیڤاندۆڤیسکی و ئەندرێ سیلڤا تاوەکو ئێستا گۆڵکاری خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپان

گۆڵکاران لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامن لە ئەنجامدانی ڕوبەڕوبوونەوەکان و هەوڵدانیان بۆ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی، تاوەکو ئێستا هێرشبەرانی خولی ئەڵمانیا کۆنتڕۆڵی ڕیزبەندیەکەیان کردووە.

وەرزی 2019/2020 قۆناغی قۆرخکاری لیۆ میسی ئەفسانەی زیندووی بەرشلۆنە کۆتاییهات، چیرۆ ئیمۆبێلی ئیتاڵی هێرشبەری یانەی لازیۆ بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ و کۆکردنەوەی 72 خاڵ خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزەدا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و ئەندرێ سیلڤا لوتکەیان گرتووە.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی (یوێفا)، هەر گۆڵێکی گۆڵکارانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دوو خاڵی پێدەدرێت، لە بەرانبەردا خولەکانی دیکە لە نێوان خاڵ و نیو بۆ خاڵێک وەردەگرن.

تاوەکو 16ی شوباتی 2021، هێرشبەرانی بوندس لیگا لە لوتکەدان، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی باشترینی جیهان و یانەی بایرن میونشن بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ 48 خاڵی کۆکردووەتەوە، ڕاستەوخۆ بەدوایدا ئەندرێ سیلڤای پۆرتوگالی هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت دێت کە 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 36 خاڵی چنیوەتەوە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی “خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی” تاوەکو ئێستا بەم شێوەیەیە:

  1. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): 24 گۆڵ و 48 خاڵ
  2. ئەندرێ سیلڤا (ئینتراخت فرانکفۆرت): 18 گۆڵ و 36 خاڵ
  3. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 17 گۆڵ و 34 خاڵ
  4. جیۆرجیۆس جیاکۆماکیس (فینلۆ): 22 گۆڵ و 33 خاڵ
  5. پاول ئونواچو (جینک): 22 گۆڵ و 33 خاڵ
  6. ڕۆمێلو لوکاکۆ (ئینتەرمیلان): 16 گۆڵ و 32 خاڵ
  7. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): 16 گۆڵ و 32 خاڵ
  8. لویس سوارێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید): 16 گۆڵ و 32 خاڵ
  9. کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان): 16 گۆڵ و 32 خاڵ
  10. لیۆنێل میسی (بەرشلۆنە): 15 گۆڵ و 30 خاڵ
  11. ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند): 15 گۆڵ و 30 خاڵ
بابەتی پێشتر

سەرۆککۆمار بۆ وەزیری بازرگانی: شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان زامنبكرێن

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە ڕونکردنەوەیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share