سەرۆککۆمار بۆ وەزیری بازرگانی: شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان زامنبكرێن

بەرھەم ساڵح بە پێویستی دەزانێت شایستە داراییەکانی جوتیاران بە تایبەتی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان زامنبكرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە عەلا ئەحمەد حەسەن، وەزیری بازرگانیی عێراق.

لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار بەگرنگییەوە باسی لە چارەسەرکردنی لێکەوتە ئابوورییەکان کرد کە لە ئەنجامی سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا ھاتوونەتە ئاراوە. ھەروەھا پێویستی زامنکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بە تایبەتی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی خۆراک لە بازاڕە ناوخۆییەکان و زامنکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هاوڵاتییان و پشتیوانیکردن لە چین و توێژی کەمدەرامەتەکان.

لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانی، پلانی وەزارەتەکەی خستەڕوو لەبارەی زامنکردنی خۆراک لە بازاڕەکان و بەشەخۆراکی مانگانە و بەدواداچوون بۆ ئاسانکاری هێنانەناوەوەی کەلوپەل و بەھێزکردنی جوڵەی ئابوری لە ناوخۆی عێراق دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە پێشبیندەکرێت کۆتایی…
Total
0
Share