وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە ڕونکردنەوەیدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە کە گومان دەخەنە سەر ئێران لەبارەی هێرشی شەوی ڕابردووی هەولێر.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 16 ی شوبات ڕایگەیاند، “هەموو ئەو گومانانە ڕەتدەکەینەوە کە گومان دەخرێتە سەر ئێران و بەوە تۆمەری دەکەن دەستی هەیە لە هێرشەکەی سەر هەولێر، ئەوە پرسێکی عێراقییە و ئێران لایەن نییە تێیدا”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، “ئێمە پێمان وایە ئەمنیەتی عێراق کلیلی بەرقەراربوونی ئاشتییە لەناوچەکەدا و بۆیە ئێمە دژی هەموو هەوڵێکین بۆ تێکدانی ئەمنیەتی عێراق”.

سەعید خەتیبزادە داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە فەرمانی گونجاو بدەن بۆ دەستگیرکردن و دۆزینەوەی بکەرانی ئەو ڕوداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share