کێبڕکێ بۆ هالاند.. سیتی بۆندی پێشکەشکردووە و ڕایۆلا چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

هالاند لەلایەن مانچستەر سیتیەوە داواکراوە و چاوەڕوانی ئۆفەرێک لە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات

یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا هەنگاوەکانیان بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەستپێکردووە و جەمسەری یاریزانەکە چاوەڕوانی ئۆفەرێکن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ناودارەکانی وەک بێلد سپۆرت و ئاس، یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاند دەستپێکردووە و بەهێزەوە هاتوونەتە ناو هاوکێشەکەوە، دەیانەوێت بە خێرایی بۆندەکەی واژووبکەن.

ئیدارەی سیتیزن لەسەر خواستی گواردیۆلا بەڵێنیان بە هالاندداوە بۆ وەرزی داهاتوو موچە و ئیمتیازاتی خەیاڵی پێبدەن، هەروەها لە ڕووی وەرزشییەوە وەک هێرشبەری یەکەمی پێکهاتەکەیان مامەڵەی لەگەڵدابکەن.

بێلد سپۆرتی ئەڵمانی نوسیویەتی، سەرەڕای ئۆفەرە بەهێزەکەی سیتی، بەڵام گەوهەرەکەی نەرویج لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی و ئاڵف ئینگ هالاندی باوکی چاوەڕوانی ئۆفەرێکن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، سەرەڕای پێشکەشکردنی یەکەم ئۆفەر لەلایەن مان سیتیەوە هێشتا سەرچاوە ئەڵمانیەکە دووپاتیدەکاتەوە، کە یانەی شاهانە لە پێشەنگی کێبڕکێکاراندایە بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە.

ئێرلینگ هالاند لەگەڵ یاریزانانی بوروسیا دۆرتمۆند

ئەم زانیاریانەش هاوکاتن لەگەڵ کۆتا لێدوانەکانی مایکڵ زۆرکی بەڕێوبەری وەرزشیی بوروسیا دۆرتمۆند، کە تیایدا جەخت لە بەردەوامبوونی هالاند دەکاتەوە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو هاوینی 2022 لە ڕیزەکانی ڤیستیڤالین.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق زانیارییەك لەبارەی هەرێمەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share