داهاتووی ئینزاگی لەسەر یەک مەرج وەستاوە

سیمۆنی ئینزاگیی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان بە هەستیارترین ساتەکانی ژیانی وەرزشییدا تێپەڕدەکات، بردنەوە و سەرکەوتنی لە سێ یاریی داهاتوودا یەکلاکەرەوە دەبێت.

ئینتەر میلان بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیا-دایە، یاریی داهاتووی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر پۆرتۆ لە پۆرتوگال ئەنجامدەدات.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی نووسیویەتی، داهاتووی سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەر میلان بەندە بە مەرجێکەوە، ئەویش مەرجی مسۆگەرکردنی کورسییەکی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

بۆیە لە یارییەکانی داهاتوودا بەرامبەر لیچی و سپیزیا مەرجە پلەی دووەمی “کالچیۆ” بگرێتەوە، هەروەها لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پۆرتۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، چونکە (12) ساڵە “مارە شینەکان” نەگەیشتوون بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکە.

بابەتی پێشتر

یاریزانێکی بەرشلۆنە ڕێزی یاریزانانی ڕیاڵی بەدەستهێناوە

بابەتی دواتر

دەزانیت مووچەی شۆفێرانی "فۆرمولا 1" چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان، پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکیدا ڕەوانەی ماڵەکەی کرایەوە. ئیدسۆن ئارانتیس دی ناشیمێنتۆی ناسراو…
زیاتر ببینە

جێگرەوەکانی بنزیمە کێن؟

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى بنزیمە، پشت بە ئاسینسیۆ و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس دەبەستێت. پێشبینی…
Total
0
Share