ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دووکەس برینداربوون یەکێکیان منداڵە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگای کەلار- کفری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرۆتۆن لە قەزای کفرییەوە بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو سەرنشین برینداربوون، یەکێکیان منداڵە.

باس لەوەشدەکات، دوو بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 2001 و 2023ن، رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی کران.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

May be an image of 2 people and car

May be an image of car and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆتاییهاتنی…
Total
0
Share