سەرۆكی حكومەت لەبارەی موچەوە چی وت؟

یەكێك لەو پرسانەی لەنێو پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە باسی لێوەكرا، پرسی موچە و كێشەكانی بەردەم دابەشكردنی بوو.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەبارەی موچەوە وتی، دروستبوونی كێشە لە موچەدا پەیوەندی بە ئەو قەیرانە ئابورییەوە هەیە بەرۆكی گرتوون و باسی لەوە كرد، سێ هۆكار هەن بۆ قەیرانی ئابوری ئەوانەش “ڤایرۆسی كۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و ڕاگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە”.

لە بەشێكی قسەكانیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “نا ئینسافییە كە ئەڵێن بە 60 ڕۆژ نیو موچە دەدرێت، ئەوە ڕاست نییە، ئێمە لەم كابینەیە 12 موچەمان داوە تەنها دوو مانگیش بە ڕێژەیەكی كەمتر لە پێویست كە پارەمان نەبووە موچەمان داوە”.

مەسرور بارزانی ئەوەشی وت، “ئەگەر بە بڕیاری حكومەتی عێراق بێت دەبێت موچەی سێ مانگمان هەر نەدایا چونكە نەیناردووە، من نەهاتوم ڤایرۆسی كۆرۆنا بێنمە كوردستان و من نرخی نەوتم دانەبەزاندووە ئەم قەیرانە دروستكراو نییە واقیع هێناویەتی”.

سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو قەیرانانەدا تەسلیم نەبووین هەوڵماندا خەرجی كەم بكەینەوە داهات زیاد بكەین، لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕێكبكەوین، تەنها بۆ ئەوەی قەیرانەكە تێپەڕێنین”.

لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێك سەبارەت بەوەی پارە بۆ موچە نییە و بۆ پرۆژەكان هەیە، مەسرور بارزانی وتی، “سەبارەت بە ئەنجامدانی پرۆژەكان، پارەی حكومەت نین پارەی كەرتی تایبەتن و حكومەت ڕێگە بە جێبەجێكردنیان دەدات”.

سەبارەت بە “دزیكردن و قاچاخ” لە خالە سنوورییەكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی، “كە دەڵێن دزی و قاچاخچییەتی هەن پێویستە گشتگیرانە قسە نەكەن و واقیعی بن، ئەگەر یەكێك حەزدەكات خۆی دەرخات ئەوە شتێكی دیكەیە”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، “خۆم لە هیچ یەكێك لە ئێوە بە كەمتر نازانم بۆ پەرۆشیم بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی، چاكسازی قەناعەتی كەسی خۆمە و بۆ ئەوەم نییە ئێوە ڕازی بكەم بۆ ڕازیكردنی ویژدانی خۆم و خوای خۆمە”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بابە شێخ بە خاک دەسپێردرێت

بابەتی دواتر

ئەمساڵ دابەشکردنی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێم سبەی شەو و لە عێراق هەفتەی داهاتوو رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەندرێت. وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،…
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی نمەباران و تاوەباران روو لە هەرێم دەكەن. كەشناسیی…
Total
0
Share