ئەمڕۆ بابە شێخ بە خاک دەسپێردرێت

پەرەستگەی لالش لە شەنگال

وا بڕیارە ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەم، ڕابەری ڕۆحیی ئێزدییەکانی جیهان و کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە شارۆچکەی شێخان بە خاک بسپێردرێت.

تەرمی خەرتۆ ئیسماعیل، بابە شێخ لە ئێستادا لە شاری هەولێر بە مەراسیمێک و ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەو شارە بەرەو شارۆچکەی شێخان بەڕێدەکرێت.

لە ئێستادا لە شارۆچکەی شێخانیش شوێنی ناشتنی بابە شێخ ئامادەیە و ژمارەیەک لە ئێزدییەکانی ناوچەکە چاوەڕێی هێنانەوەی تەرمی ڕابەرەکەیان دەکەن.

“بابە شێخ” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕۆوحانیی ئێزدییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كانی ده‌كرد و له‌ زنجیره‌ی بنه‌ماڵەی “شێخ فه‌خره‌دینی كوردی عه‌دێ”یه‌ و شه‌وی ڕابردوو، به‌ هۆی نه‌خۆشیی گورچیله‌وه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.

له‌ڕوی ئاینییه‌وه‌، بابە شێخ، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ناو ئاینیی ئێزدیانی هه‌بووه‌. لە ساڵی 1995وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان بووه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری په‌رستگای لالشی كردووه‌.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی ئێمە لەگەڵ بەغداد سیاسییە نەک دارایی

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەت لەبارەی موچەوە چی وت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share