سلێمانی.. بایكۆتی بەشێك لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سەربە حکومەتی عێراق بەردەوامە

بۆ دوو ڕۆژی لەسەر یەكە، فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكانی كوردستان بایكۆتی دەوامیان كردووە و ڕایدەگەیەنن، “تا داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت بایكۆتەكەیان ناشكێنن”.

یەكێك لەو فەرمانبەرانەی بەڕێوبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی كە مانیان گرتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هاوشێوەی دوێنێ، ئەمڕۆش دووشەممە 15ی شوبات، بایكۆتی دەواممان كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ڕاستیدا فەرمانبەران هاتوینەتەوە بۆ دەوام بەڵام مامەڵەی هیچ هاوڵاتییەك ڕایی ناكەین، تا داواكارییەكانیشمان جێبەجێ نەكرێت، مانگرتن ناشكێنین”.

ئەو فەرمانگانەی هەرێمی كوردستان كە سەر بە حكومەتی فیدراڵیی عێراقن، بەشێكیان ماوەی چەند مانگێكە موچەیان وەرنەگرتووە، حكومەتی هەرێم، بەغداد تۆمەتبار دەكات بە نەناردنی موچەكانیان و بۆ چارەسەركردنی كێشەكەش، بڕیاریدابوو موچەكانیان هاوشێوەی فەرمانبەرانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە لێبڕینەوە دابەش بكات.

بەشێك لەو فەرمانبەرانە موچەكانیان وەرگرتوون، بەڵام كارمەندانی بەشێك لەو فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییانە ئامادەنین موچە بە لێبڕینەوە وەربگرن و داواكارن موچەی تەواویان بۆخەرجبكرێت.

زیاتر بخوێنەوە.. فەرمانگە فیدراڵییەكانی كوردستان لەنێوان بایكۆت و دابەشكردن و وەرنەگرتنی موچەدا

بابەتی پێشتر

دکتۆر ڕۆژ.. کوڕی دوو "نون"ەکەی سلێمانی لە دایکبوونەوە تا مردن

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ پێكهیناوه‌ کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک…
Total
0
Share