دوو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی لە سنووری عەربەت دوو هاوڵاتی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ چەمی بێستانسووری سنووری ناحیەی عەربەت توانییان دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیربکەن.

باس لەوەش دەکات، ئەو کەسانە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکێکی جۆری بادی.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share