قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی چەمچەماڵ: بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کۆبووەوە و داوایان لێدەكات سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن و كارئاسانیش بۆ گەنجان بكەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە میانەی سەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ چەمچەماڵ لە یەکێک لە هۆڵەکانی مۆنۆمێنتی ئەنفال لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کۆبووەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران داوای لە بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کرد رێوشوێنە ئیدارییەکان بۆ جێبەجێکردن و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رێکبخەنەوە و زۆرترین ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان بكەن.

وتیشی، “ئێوە بەرپرسی خەڵک نین، بەڵکو خزمەتکاری خەڵکن، بۆیە دەبێت بەردەوام بەدەم جێبەجێکردنی داواکاری خەڵکەوەبن، نەک هاوڵاتی هەست بکات لەلایەن بەرپرسانی ئیدارییەوە کێشە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دروست دەکرێت”. جەختیشی کردەوە کە ئامانجیان خزمەتکردنی هاوڵاتییانە و بۆ ئەم مەبەستەش هەر گۆڕانکارییەک پێویست بکات لە پۆستە ئیدارییەکاندا دەیکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ گەشەپێدانی ناوچەکە و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی چەمچەماڵ، پێویستە بەرپرسانی ئیداری هەوڵ بدەن بە کارئاسانیکردن و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و گونجاو، هانی وەبەهێنەران بدەن لە چەمچەماڵ وەبەرهێنان بکەن.

جێگری سەرۆک وەزیران داواشی لە بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ کرد بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن و هەرگیز لەسەر رەخنە و گلەیی و توڕەبوونی هاوڵاتییەک سکاڵا لەسەر کەس تۆمارنەکەن. وتیشی، “دەبێت یاسا بەکاربێنن بۆ جێبەجێکردن و کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتییان، نەک بۆ گرفت و کێشە دروستکردن بۆ هاوڵاتییەکی توڕە و ناڕازی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
زیاتر ببینە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا…
Total
0
Share