هەرێمی كوردستان.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 106 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، سێ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 106 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای سلێمانی بووە كە 46 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا سێ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە دوو كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون و كەسێكیش لە پارێزگای دهۆك”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 101 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی داوا دەکات ڕێککەوتنامەی شەنگال وەک خۆی جێبەجێبکرێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تەقەكەرێك دەستگیركرا "ئەفسەری خانەنشینە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتی کارەباوە تانکەرێک سووتا

لەسەر رێگای کەلار – پەروێزخان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیانەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share